دەنگدان لە تورکیا و باکوری کوردستان کۆتایی هات و جیاکردنەوەى دەنگەکان دەستی پێکرد

کەمێک پێش ئێستا پڕۆسەى دەنگدان لە باکورى کوردستان و شارەکانى دیکەى تورکیا بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى و پەرلەمانى تورکیا کۆتایی هات و بنکەکانى دەنگدان بەڕووی دەنگدەران داخرا، بڕیارە هەر دوای داخرانى بنکەکانى دەنگدان پرۆسەى جیاکردنەوەى دەنگەکان دەست پێ بکات.

کاتژمێر ٨ی ئەمڕۆ پڕۆسەى دەنگدان لە باکورى کوردستان و شارەکانى دیکەى تورکیا بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى و پە لەمانى تورکیا دەستیپێکرد و ماوەى نۆ کاتژمێری خایاند و کاتژمێر ٥ پڕۆسەی دەنگدان کۆتایی هات و ناوەندەکانى دەنگدان داخران.

دوای داخستنی دەرگای بنكەكانی دەنگدان، لەئێستادا پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەنگەکان دەستی پێکرد، بریارە دەستەی باڵای هەڵبژاردن لە كاتژمێر ٥ تا ٩ زانیاری لە بارەی دەنگی كاندید و پارتەكانەوە بڵاودەكەنەوە.

ڕاگەیاندنی ئەنجامی گشتی دەنگدان هەمان شەو ڕادەگەیەنرێت و لە كاتژمێر ١٢ی شەو، دەستەی باڵای هەڵبژاردنی توركیا ئەنجامی گشتی هەڵبژاردن ڕادەگەیەندرێت.

 لە ٨١ پارێزگاکەی تورکیا پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو و ٦٤ ملیۆن و ١١٣ هەزار و ٩٤١ كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، ئاستى بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنە

لەناوخۆی تورکیا ٦٠ ملیۆن و ٦٩٧ هەزار كەس ٨٤٣ مافی دەنگدانیان هەیە و سێ ملیۆن و ٤١٦ هەزار و ٩٨ کەس لە دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەیە، كە لە كۆتایی مانگی ڕابردووەوە دەستیان بە دەنگدان كردووە.

سیستمی هەڵبژاردنی توركیا بەپێی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاكان داڕێژراوە، بۆ نمونە پارێزگای ئیستەنبوڵ ١٥ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ٩٠٠ کەسە و ٩٨ كاندیدی دەردەچێت، بەڵام پارێزگای بایبورت کە ٨٤ هەزار و ٢٤١ کەسە و پارێزگای دەرسیم  کە ٣٥ هەزار و ١٦١ کەسە، یەكی یەك کاندیدیان دەردەچێت.

بەپێی یاسای هەڵبژاردن سەرۆكی بنكەكانی هەڵبژاردن دەتوانن بڕیاربدەن بە درێژكردنەوەی ماوەی دەنگدان، بۆ ئەوەی تەنها ئەو دەنگدەرانەی لە ڕیزەكاندا وەستاون دەنگ بدەن.
هـ.ح

Comments are closed.